به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌فه‌رمی ڕایده‌گه‌ێنن له‌گه‌ڵ یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقدان، ئایا ئه‌مه ڕووی ڕاستی سیاسه‌تی ئه‌مریکایه؟، ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌پشت په‌رده‌وه شتێک هه‌بێت پێچه‌وانه‌بێت؟ سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق عه‌بادی و پاشان شاندیی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی و دواتر چوونی پارێزگاری ئێستای موسڵ ئه‌سیل نوجه‌یفی سوونه مه‌زهه‌ب به‌جیا بۆ ئه‌مریکا چی ده‌گه‌ێنێت؟، له‌کاتێکدا حکومه‌تی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت دژایه‌تی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک ده‌که‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق هه‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر چیا عه‌باس نوسه‌رو جاودێری سیاسی کردوه، دکتۆر چیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر شتێک له‌ئارادا هه‌بێت، ئه‌وا بۆ ڕازیکردنی ئه‌م سێ پێکهاته‌یه سازانێک بدۆزنه‌وه بتوانن جۆرێک له‌ئارامی بۆ عێراق دابین که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما له‌په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی پاراستنی یه‌ک پارچه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خاکی عێراق به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئه‌و به‌رنامه ستراتیجیه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو نوری ئه‌لمالکیدا جێبه‌چێ نه‌کرا بتوانرێت له‌سه‌رده‌می عه‌بادیدا بکرێت، ئه‌مه له‌ڕوویه‌که، له‌لایه‌کی که‌وه ئه‌گه‌ر فشارێک له‌چه‌ند لۆبیه‌کی کۆنگرسی ئه‌مریکاوه له‌سه‌ر سه‌رۆک ئۆباما هه‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنی یاسای پڕچه‌کردنی کورد و سونه، تاکۆ ئێستا ئاماژه‌کان نیشان ناده‌ن سه‌رۆک ئۆباما ملی بۆ ئه‌و فشارانه نابێت. به‌رێوبه‌رایتی ئه‌مریکاو پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مه‌یان ڕه‌تکردوه‌ته‌وه.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر چیا عه‌باس نووسه‌رو چاودێری سیاسی کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5