سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه چه‌ندین جاره سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات و له هه‌فته‌ی رابوردوو له‌گه‌ڵ شاندێکدا دیسانه‌وه له واشنتن بوو. ئایا ده‌ر ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی بارزانی به پێی چاوه‌روانیه‌کانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو؟
عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤێنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" راستیه‌که‌ی سه‌ردانه‌که گرنگه، له‌به‌ر واشنتن ناوه‌ندیه‌کی زۆر گرنگی بریاردانی جیهانیه وه چاوی هه‌موو جیهان له‌سه‌ر واشنتن و کۆشکی سپی دایه بۆ هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی روبه‌روو مرۆڤایه‌تی ده‌بنه‌وه. کاک عهدنا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌ردانی سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمیش له‌م کاته‌دا که چ کوردستان و چ عێراق به‌و قه‌ێرانه گه‌وره‌دا که تێ ده‌په‌رێت بێگومان گرنگی خۆێ هه‌یه، وه ئه‌وه‌ش که تا ئێستا له‌م سه‌ردانه روون بوه‌ته‌وه، جیاواز له جاره‌کانی تر قسه‌ی جدی کراوه له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا. کاک عه‌دنان ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هه‌موو قسه‌کانیش له‌سه‌ر چه‌ککردنی پێشمه‌رگه کورت ببێته‌وه من پێیم وایه نییه ئه‌وه کارێکی زۆر که‌م بۆبێت، چونکه پڕ چه کردنی هێزێکی چه‌کدار له ناو وڵاتێکی به ناو فیدراڵی له عێراقدا واتا و ناوه‌رۆکی خۆێ هه‌یه".
Your browser doesn’t support HTML5