ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: سه‌رکه‌وتنی هه‌ده‌په‌، سه‌رکه‌وتنه‌ بۆ گه‌لی کورد و گه‌لانی تورکیا و دیموکراسی

Amed Eskandari

که‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی تورکیا و کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رۆڵێکی گرنگ ده‌بینن و تورکیاش له‌ به‌رامبه‌ر قوناغێکی زۆر سه‌ختدایه‌. ئاخۆ هه‌ده‌په‌ ئه‌و %10 که‌ نیازه‌ به‌ده‌ست دێنیت؟

HDP.Selahattin Demirtaş

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆڵه‌ر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره‌ منیش وه‌کو زۆربه‌ی کورده‌کان ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ که‌ بتوانن ئه‌و %10 به‌ ده‌ست بێنن و من پێیم وایه‌ هه‌تا ئێستا باش چوونه‌ته‌ پێشه‌وه‌ وه‌ هه‌تا ئێستا خۆیان باش راگرتووه‌. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌کم جاره‌ که‌ گه‌لی کورد له‌ شوێنێکی ئاوا هه‌ستیار دا ئه‌چێته‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ وه‌ من پێیم وایه‌ ئه‌و فه‌ره‌ ده‌نگی و فه‌ره‌ لایه‌نیه‌ی که‌ هه‌ده‌په‌ و به‌رنامه‌که‌ی هه‌ده‌په‌ گرتیه‌ته‌ خۆێ، ئه‌وه‌ شتێکی زۆر زۆر گرنگه‌ وه‌ هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ئه‌خوازم. کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت سه‌رکه‌وتنی هه‌ده‌په‌، هه‌م سه‌رکه‌وتنێکه‌ بۆ گه‌لی کورد وه‌ هه‌م سه‌رکه‌وتنێک ئه‌بێ بۆ گه‌لانی تورکیا وه‌ سه‌رکه‌وتنێکێش ده‌بێ بۆ دیموکراسی و بۆ ده‌نگدان و به‌شداری کردنی خه‌ڵک له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌ ئێستا که‌وتوه‌ته‌ ئه‌و دۆخه‌ زۆر ناخۆش و دژواره‌وه‌"

Your browser doesn’t support HTML5

Ahmad Eskandari