زۆر جار له میدیاکانی ئه‌مریکا باس له سه‌ر له نوێ راهێنان و پڕچه‌کردنی له‌شکه‌ری عێراقی ده‌کرێت، ئایا راهێنان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک گۆڕانێک له کار و کرداره‌کان ده‌کات؟
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی عێراق له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" راهێنان بۆ له‌شکه‌ر شتێکی سرۆشتی و زۆر گرنگه له رووی جم و جۆڵ و گواستنه‌وه‌یان و کاریگه‌ری خۆێ هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌م شه‌ره‌ی که ئێستا هه‌یه ره‌نگه رۆڵێکی ئه‌وها خێرا نه‌بێنێ، به‌ڵکۆ شتی تر، ره‌گه‌زی تر و فاکته‌ری تر روڵی هه‌یه له شه‌ری دژ به داعش. کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت توانای شه‌رکردنی هێزه‌کانی عێراقی به داخه‌وه زۆر لاوازه به هۆێ کۆمه‌ڵێک شت وه‌کو جیاوازی، گه‌نده‌ڵی و سه‌ر به کام لایه‌ن و راهێنان و کۆمه‌ڵێک شتی تر که کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه. کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵیت له زانستی سوپای عێراق کاتی خۆێ ده‌ڵی ئه‌گه‌ر بێت و شوێنێک چۆڵ بکه‌یت ده‌بێت پاش خۆت هه‌موو ئه‌و چه‌ک و ئامێرانه بسووتێنیت بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن سوودی لێ وه‌ر نه‌گرێت، ئه‌مه ئه‌و په‌ری بێ ووره‌یی و بێ پابه‌ند بوونی له‌شکه‌ری عێراق پێشان ئه‌دات و عه‌بادیش ده‌ڵێت ئه‌م هێزانه‌ی عێراق به بێ فه‌رمان پاشه کشه‌یان کردووه".
Your browser doesn’t support HTML5