له ده‌مێکدا ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌کانی تورکیا، گومانی تێدا نییه که هه‌ر لایه‌نێک به بێ پاێداری و پشتێوانی هاووڵاتیان شیانی نییه له کاروباره‌کانیدا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێ. هه‌ده‌په که ئێستاکه له خه‌بات و تیکۆشانیدا له قوناغێکی زۆر گرنگ دایه به تاێبه‌تی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی هه‌ره گرنگ، ئاخۆ ئه‌مرۆ چ جوره پایه و پشتێوانیه‌کی هه‌یه له باکوری کوردستان؟
ووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له مێژووی مۆدیرنی تورکیادا به تاێبه‌تی له باکوری کوردستان له ماوه‌ی 30 – 40 ساڵی رابوردوودا، خه‌باتی گه‌لی کورد به شێوه‌یه‌کی وابوه که ده‌کرێ بڵێن له نه‌بوونه‌وه جارێکی که کورد ژیاوه‌ته‌وه واته ناسنامه‌ی کوردی ژیاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لاندا ئێستا ده‌بینرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که توانراوه ئه‌و خه‌باته له راستیدا به خه‌باتی سه‌راسه‌ری تورکیا گرێ بدرێ. کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی تا ئێستا لایه‌نه‌کانی سه‌ر ده‌ست و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که هه‌میشه نکۆڵیان له کێشه‌ی کورد کردوه وه به تاێبه‌تیش له‌م دووایانه‌دا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان( ئاکه‌په) ویستویانه هه‌میشه پرسی کورد داببڕن، پێیان وابی پرسی کورد پرسێکی دابڕاوه، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی مهنتیقکی، هه‌موو لایه‌نه ته‌ماشای کێشه‌ی کورد بکه‌ین، له راستیدا به‌شێکه له کێشه‌ی دیموکراسی له‌و وڵاتانه‌ی کورد تێدا ده‌ژێ. کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵێت جا له کامپه‌ینی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ده‌په توانیوه‌تی ئه‌و پرسه جێ به جێ بکا، به واتای ئه‌وه جگه له‌وه‌ی پرسی کورد بێنێته گۆرێ، پرسی گشتی کۆمه‌ڵیش دێنێته گۆڕێ که زۆر هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی که له یونان دا سه‌رکه‌وتووه. کاک حه‌سه‌ن له درێژایی قسه‌کانێدا ده‌ڵی ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په بتوانی ئه‌و رێژه‌ی له سه‌د به ده‌ست بهێنی که شتێکی زۆر زاڵمانه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه تێپه‌رێنی، له راستیدا ئه‌وه ده‌توانێ لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ بکاته‌وه له بارودۆخی سیاسی بۆ کورد به تاێبه‌تی له باکوری کوردستان وه کاریگه‌ریه‌کانیشی له به‌شه‌کانی تردا ده‌توانین به روونی ببینین".
Your browser doesn’t support HTML5