ڕۆژی شهممه به سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەرێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا هەنگاوەكانی وەزارەتی پلاندانان بۆ چونیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كێشەكانی كۆمپانیا و بەلێندەران تاوتوێ كرا، لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند خهریكه دهگهینه قۆناغێك كه كێشهكان چارهسهر بكهین. پاشان سەفین دزەیی باسێکی دەربارەی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستاندا خستە ڕوو و لەو رووەشەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا لایەنە پەیوەندارەكان ڕێنمایی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری ئامادە بكەن .
لەمبارەیەوە نەوزاد بانی چاودێری سیاسی بە دەنگی ئەمەریكا ڕاگەیاند هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بڕوایان بە چارەسەركردنی كێشەكانیان نەماوە تەنها ئەوە نەبێت كە بە فعلی بەرەو ناو قۆڵایی كێشەكانیان بچن و چارەسەری پێویست و بە پەلەیان بۆ بدوزنەوە.
زانیاری زیاتر لهم ڕاپۆرتهی پهیامنێرمان ئهحمهد زێباری ببیسته.
Your browser doesn’t support HTML5