رووناک شوانی: دەرنەکەوتنی کاربەدەستان، بەرپرسان و رێبەرەکان لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا لە بۆنەو ئاهەنگەکاندا گرێدراوە بە شێوەی بیرکردنەوەیان

Ronak Shwani

گومانی تێدا نییە کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر دەیەکانی رابوردوودا پاریزکارتر بوەتەوە. ئەوەی تێبینی دەکرێ رۆڵی ژنان لە بەشەکانی تری کوردستان بە تاێبەت لە باکور و رۆژئاوا دیارترە تاکۆ باشور و تا رادەیەک رۆژهەڵات. ئاخۆ هۆێ چییە؟

رووناک شوانی نووسەر و وەرگێڕ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە خەباتی ژنان لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا خەباتێکی نەپساوەیە، لە دیر زەمانەەو و لە کاتی دروستبوونی بزاڤی نەتەوەیی کورد ژنان لە هەموو بەشەکاندا چالاک بوونە، بەشداری راستەوخۆیان هەبوە لە ناو ئەو چالاکیانەدا، بەڵام لێرەدا راوەستاوە لەسەر رێبەرایەتی ئەو شوڕشانەی لە بەشەکانی کوردستان کراوون.رووناک خانم سەبارەت بە دەرنەکەوتنی کاربەدەستان، لێپرسراوان و رێبەران لەگەڵ هاوسەرەکانیان وە یاخود خانمەکانیاندا لە بۆنە و ئاهەنگ و بەرنامەکاندا دەڵێت من پێیم وایە ئەمە کەوتوەتە سەر شێوازی بیرکردنەوەی کۆمەڵگا بە گشتی لەو بەشەی کوردستان، کە با لە باشور دەست پێبکەین، ئەمێنیتە سەر بنەمای بیرکردنەوەی کەسەکان، سەرکردەکان، وە ئەگەر ئەمرۆ سەرنج بدەیت ژن لە باشوری کوردستان بە گشتی ئەگەر بەراوورد بکەیت لەگەڵ رابودرودا پاشەکشەیەکی یەکجار زۆری کردووە، بۆ نموونە دەرکەوتنی ژن لە میدیاکاندا لە رابوردوودا زۆر بەرفراوانتر بوە".

Your browser doesn’t support HTML5

Ronak Shwani