هه‌ر وه‌کو بینیمان پێش و پاشی هه‌ڵبژارده‌نه په‌رله‌مانیه‌کانی تورکیا توند و تیژی، نا ئارامی و ته‌قینه‌وه له باکوری کوردستان به تاێبه‌ت له شاهی ئامه‌د رووی دا و هه‌ر لایه‌ک تاوانباری لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌کات. ئاخۆ گومان له کی هه‌یه دستی له‌و توند و تیژیانهدا هه‌بێت؟
عه‌بدوڵا دیمیرباش ئه‌ندامی کۆنگریا جڤاکن دیموکراتیکا کوردستان( KCD ) و شارداری پێشووی شارداری سوری/ ئامه‌د له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به تاێبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌رکه‌وتنی کوردستانیه‌کان، له سه‌رکه‌وتنی دیموکرات و ئازادی خوازان‌دا عاجزن، ئه‌وانه‌ن له‌و کارانه‌دا ده‌ستیان هه‌یه، وه به تاێبه‌ت من له‌و بروایه‌دام وه ئومێده‌وارم وا نه‌بێت حکومه‌ت خۆێ ده‌ستی تێدایه. کاک عه‌بدوڵا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ر وه‌کو ده‌زانن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئاشتی خوازن سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنیان به ده‌ست هێنا و حکومه‌ت که‌وته بارێکی نه باشه‌وه و به‌و شێوه ده‌یانه‌وی لهوئاڵۆزی و ناکۆکیه‌دا که‌ڵک وه‌ربگرن، له‌به‌ر ئه‌وه له‌و بروایه‌دام هێزی تاریک و حکومه‌ت له پشتی ئه‌و رووداوانهدان چ له ته‌قینه‌وه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن وه یاخود پاش هه‌ڵبژاردن له ئامه‌د. کاک عه‌بدوڵا ده‌شڵێت ئه‌وان ده‌یانه‌وێ کورد به کورد بده‌نه کوشتن، واته زۆرترکردنی برا کوژی، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ هۆشیار بین ئێتر که‌س ئه‌و هێزه‌ی نییه ئێمه به کوشت و به کژ یه‌کدا بدا".
Your browser doesn’t support HTML5