ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش له‌عێراق و سوریادا بۆته هێزێک و شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌که‌ن، بۆچی داعش له‌عێراقدا به‌هێزه؟، ئایا ته‌نها پشتیوانی سوونه‌یه یاخوود پشتیوانی ئه‌وان یه‌کێکه له‌هۆکاره‌کان؟.
له‌شه‌ڕی دژ به‌چه‌کدارانی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌مریکا ستایشی کورده‌کان ده‌کات و هاریکاریان ده‌کات ، به‌ڵام یارمه‌تیه‌کانی بۆ هێزی سه‌ربازیی عێراق سنوردارکردوه، هۆکاری ئه‌مه چیه؟.
ته‌نها ڕێگای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ده‌ستیه‌وه مابێت ناوچه‌ی جه‌رابلوسه له‌نیوان کانتۆنی کۆبانی و کانتۆنی عه‌فرین، خه‌ڵکی ئه‌و ناوچیه زۆرینه‌یان عه‌ربن و لایه‌نگری ئه‌و ڕێکخراوه‌ن، ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی یه‌په‌گه ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ک کرێ سپی کۆنترۆڵکهن، ئه‌مه ئه‌بێته بڕینی شاده‌ماری یارمهتیکانی لهوسنوورهوه به‌ده‌ستیان ده‌گات و پووکانه‌وه‌ی هێزی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و له‌ناوچوونی؟.
ئهمهتهوهرهی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زووری نوسه‌رو چاودێری سیاسی.
شاره‌زووری ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک هۆکار له‌پشت به‌هێزبوونی داعش له‌عێراقدا هه‌یه ، یه‌کێک له‌وانه لاوازی ئینتمابوون بۆ عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌ت، به‌ده‌ر له‌مه‌ش پشتیوانی ناوخۆ له‌سنوری جوگرافی سونه بۆ داعش هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌عێراقدا له‌سه‌ر 3 ئاست کارده‌کرێت، ئاستی سوونه‌و و شیعه‌و کورد، ئه‌مه‌ش توانای ناوه‌ندی لاوازکردوه به‌رامبه‌ر به‌کێشه‌کانی ڕوو له‌عێراق دکه‌ن له‌سه‌ر ئاسته‌کانی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زووری کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5