له ده‌مێکدا ده‌ستوری هه‌رێم له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌موارکردنه‌وه، مانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌شی بۆ تیرمێکی تر هه‌ر وه‌ها له ژێر پرسیاردایه. ئاخۆ ئه‌وانه‌ی دژ به هه‌ڵبژرادنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم دان له رووی یاساییه‌که‌ی دایه وه یاخود هۆیه‌کی تر؟.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم یه‌کێک له‌و قه‌یرانه‌دایه که له هه‌رێمی کوردستاندا بوه‌ته قه‌یرانێکی سه‌ره‌کی و هه‌ر وه‌ها بوه‌ته هۆێ به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی تر و به بۆچوونی من کێشه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کراوه‌ته پرسێک بۆ ئه‌وه‌یه پارته‌کان ده‌سکه‌وتێکی زۆرتری سیاسی به ده‌ست بێنن. دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له راستیدا پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم له بنهرهتتدا پرسێکی سیاسیه و پرسێکی یاساییه ، به گوێره‌ی یاسا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پرۆژه ددستورێکمان نییه که بریاری له‌سه‌ر بدات، پشت به یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌بسترێ. دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت به راستی مه‌سه‌ڵه‌ی بارزانی دیاره له ماوه‌ی رابوردوودا نه‌یتوانی ببێته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، زۆرتر وه‌کو سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌رکه‌وت و ئێستاکه ئه‌گه‌ر به نیازی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بن، پێویسته سه‌ودا له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری له هه‌رێمی کوردستان بکرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌لترناتیڤ نه‌بێت واته ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له راوهستاندایه"
Your browser doesn’t support HTML5