لە دەمێکدا هێزەکانی پێشمەرگە لە باشوری کوردستان و شەرڤانان لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ میلیشیاکانی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە شەرێکی خوێناویدا بوون و سەرەرای نابەرابەریەکان کورد توانی بە بەختکردنی گیانی زۆری لە رۆڵەکانی، میلیشیاکانی داعش لە زۆربەی شارە کوردیەکان وە دەر نێین و ئەو ناوچانەیان لێ پاککەنەوە.
تا دوێنی و بگرە ئەمرۆش لە هەندێ لە بەشەکانی کوردستان چەک و خەباتی چەکداری لە جیاتی خەباتی رامیاری و پەرلەمانی تەنها رێگایەک بوە کە بەسەر کوردا سەپێندراوە، بەڵام ئەمرۆ لە دەرئەنجامی ئەو خەبات وتێکۆشانەی باشوری کوردستان و سەرەرای هەموو کەم و کۆریەکان نیمچە سەربەخۆیەکی بە دەستهێناوە. لە باکوری کوردستانیش، کورد بەرامبەر بەو هەموو ئازار و ئەشکەنجە و زیندانی کردن و ماڵوێرانی و دەربەدەریە، چۆکی دا نەنا و بە خەبات و تێکۆشانێکی بێ ووچان رێگایان بۆ کاری سڤیل و دیپلۆماسی و پەرلەمانی خۆش کرد کە سەر ئەنجامەکەی لە داێکبوونی چەندین پارت بوو کە بە هەدەپە کۆتایی هات و بە ٨٠ ئەندام لە ناو پەرلەمانی تورکیادا جێگای خۆێ کردەوە.
زۆری چاودێران و لێکۆلەرەوان لە بروایەدان سەرکەوتنی هەدەپە سەرکەوتنێکە بۆ هەموو گەلانی تورکیا و ناوچەکە.
ئاخۆ ئەم سەرکەوتنەی هەدەپە چ جۆرە کاریگەریەکی هەیە لەسەر رەوش و رەفتاری ئەو وڵاتانەی کوردیان بەسەر دابەش کراوە. ئەمە پرسیارێک بوو لە کەسانی رۆشەنیری جۆراو جۆر لە بەشەکانی کوردستان کرا.
هەر وەکو دەڵێن باێ ئازادی و دیموکراسی لە کوردستانەوە بەرەو ناوچەکانی تر و وڵاتانی تر هەڵدێت، بەو هیوایە ئاشتی لەگەڵدا بهێنی و پێنووس جێگای چەک بگرێتەوە و پەیڤ جێگای گولللە.
لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەدا ئەم کەسانەی خوارەوە بەشداریان کرد:
هۆزان مەحمود شارەزای بواری Gender
ئیبراهیم ئیبراهیم , ئەندامی راگەیاندنی PYD لە ئەوروپا
گوڵاڵە کەمانگەر، نووسەر و رەخنەگر
دکتۆر کامەران بەرواری مامۆستای زانکۆێ دهۆک
نیاز عەبدوڵا رۆژنامەوان و چالای سڤیل
Your browser doesn’t support HTML5