کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە سیاسەتەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمەش سەرەڕای باس لەوە دەکرێت حکومەتی حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران خوازیاری پەیوەندی باشە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە گشتی.
ڕژێمی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزراندنیـیەوە لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بە ئاشکرایی دەسـتیکردووە بە دەسـتێوەردان لە ناوچەکە و ئەو کارەی بە " هەناردنەکردنی شۆڕشی ئیسلامی" ناودێرکردووە. لە عێراق و لوبنان و یەمەن بە پارە و چەک پشـتیوانی لە گروپی چەکداریشی کردووە. ئەمە بێ لەوەی هەمیشە جێی هەڕەشە بووە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل.
هەرچەندە پـێش لە وتووێژەکانی ناوکی بەردەوام لەسەر ئەو دەسـتێوەردانانەی لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایـیەوە سەرزەنشت دەکرا، بەڵام ئەوەتا ئێسـتا بە دەگمەن دەنگی ناڕەزایی لەم بارەیەوە دەبیسترێت.
پـرسیار لێرەدا، ئامانجی ڕژێمی ئێران چیـیە لەم سیاسەتی دەسـتێوەردانە؟
ئەگەر زلهێزانی جیهان لەگەڵ ئێراندا بە ڕێکەوتنێـکی کۆتایی بگەن، ڕژێمی ئەو وڵاتە دەسـتی زیاتر واڵاتر دەبێت بۆ ئەم مەبەستەی؟
ئەم کارەی ئێران مەترسی لێ ناکرێت ڕۆژێـک بـبێتە مایەی هەڵگیرساندنی شەڕێـکی هەرێمی لە ناوچەکەدا؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
حامید فەرازی، شارەزای کاروباری سیاسی ئێران.
محییەدین پاڵانی، شارەزای کاروباری ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
Your browser doesn’t support HTML5