سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان پـێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە جۆزێف پێنینگتۆن كۆنسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازیی سوپای ئەمەریكا. بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستان و ئازادكردنی شاری موسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ، هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی نالەباری ئاوارەكانی پارێزگای ئەنبار.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان بە سەرۆك بارزانیان ڕاگەیاند لە ئەمەریكا ڕوانگەیەكی تەواو یەكگرتوو هەیە لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و هەروەها ئەوەیشیان دووپات كردەوە كە هاوكارییەكانی سوپای ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبێت و هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی فراوانتر دەبێت.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئەحمەد زێباری