وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: شیانی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا هه‌یه‌

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌ واده‌ی دیاریکراو بۆ ڕێککه‌وتنی گشتگیر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی وڵاته‌که‌ی گوتووه‌ شیانی ڕێککه‌وتن هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر بیه‌وێت ڕیکبکه‌وێت.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌نگاوی پۆستیڤ بنێت و داواکاری زیاد نه‌کات، ئێمه‌ بێگومان ده‌گه‌ین به‌ ڕێککه‌وتنێک که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو که‌س بێت.

لێدوانه‌کانی به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له‌ کۆبوه‌نه‌وه‌یه‌ک بوو له‌ ڤیانا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پێنج لایه‌نه‌که‌ی تری وتووێژه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا 30 مانگی 6 ،ئه‌و دوامه‌وڵه‌ته‌ی خۆیان بۆ خۆیان دایانناوه، بگه‌نه‌ به‌ ڕێککه‌وتنێک.

دیپلۆماتێکی باڵای ڕۆژئاوا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌کانی وه‌کو پشکێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ داموده‌زگاکانی ئێران،شه‌فافیه‌ت،سزاکان و شیانی ڕه‌هه‌ندی سه‌رازی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران هیشتا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت.

له‌ ئێستادا پشکێنه‌رن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ن به‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی که‌ تیایدا به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران سنوردار بکرێت و له‌به‌رامبه‌ردا سزا ئابوریه‌کان له‌سه‌ری لاببرێت. ‌