لیژنه 21 که‌سیه‌که‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌هه‌وڵ و کۆششدان بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور، له‌ئیستادا ماده‌ی ماف و ئازادیه گشتیه‌کان له‌ئه‌جندای کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووی لیژنه‌که‌دایه، به‌ڵام چه‌ند مادهیهکیکه هه‌یه هێشتا گفتووگۆ له‌سه‌ری ماوه، له‌هه‌موویان گرنگتر پرسی ئاینه.
له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا دکتۆر فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی لیژنه 21 که‌سیه‌که‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی بۆمان دانراوه لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌فتانه زیاتر له 4 کۆبوونه‌وه بۆ گفتووگۆکردن له‌سه‌ر ماده‌کانی ده‌ستوور ئه‌نجامده‌دات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت له‌پرسی ده‌ستنیشانکردنی سنوری هه‌رێمی کوردستان پێناسه‌مان بۆ داناوه و پێکدێت له‌پارێزگای دهۆک و هه‌ڵه‌بجه به‌سنووری کارگێڕیی ئێستایانه‌وه، هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی هه‌ولێر به‌سنووری کارگێڕی پێش ساڵی 1968، که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌شێکن له‌سنوری هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وناوچانه‌ش گۆڕانکاری دیمۆگرافی به‌سه‌رداهاتوه ئه‌و ده‌قه تایبه‌ته‌ی مادی 140 به‌وان ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری پێشوودا هه‌یه لابراوه.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5