نگرانیه‌کان له‌ رۆماڵکرنی ئه‌و کێشانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ کورده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ میدیاکاندا

Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنێت له‌ رۆماڵکردن و گه‌یاندنی ده‌نگ و باسه‌کان و ئاراسته‌ کردنی کێشه‌کان، به‌ڵام نگرانیه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌ چوونیه‌تی رۆماڵكردنی ئه‌و کێشانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ روودا و کاره‌ساته‌کانی کورده‌وه‌ هه‌یه‌.

رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"له‌ ساڵی رابوردوودا میدیا له‌ کوردستان، له‌ هه‌موو پار‌چه‌کانی کوردستان گه‌شه‌یه‌کی زۆر باشی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ گه‌لێک له‌ که‌ناڵی ئاسمانی کراونه‌ته‌وه‌، که‌ناڵه‌کانی رادیۆیی و مه‌ڵپه‌ره‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کجار چوونه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌ پاڵ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژمار، ئه‌و پرۆفیشنالیزمه‌ که‌ پێویسته‌ که‌ له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌رێتی پێویستیه‌تی له‌ کوردستاندا ناێبینین، واته‌ خێراییه‌که‌ به‌و شێوه‌ نییه که‌ مرۆڤ بتوانێ به‌ راستی تاریفێکی باش له‌ بابه‌تی بوون، سه‌ربه‌خۆ بوون، له‌ به‌رپرسیاربوون و له‌ پرۆفیشنالیزم بوون له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌ری له‌ کوردستان بیکات. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رۆژهه‌ڵات ئه‌و که‌ش وبایه‌ ناڵه‌باره‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ میدیاکانی کوردی خوڵقاندووه‌ زۆر ناکرێ مرۆڤ باس له‌ گه‌شه‌کردنێکی میدیایی له‌ رۆماڵێکی رێک و پێک و پرۆفیشنال بکرێ، بۆیه‌ هه‌ر رۆژنامه‌وانێکی سه‌ربه‌خۆ بیه‌وه‌ێ کار بکات به‌ تاێبه‌ت له‌سه‌ر کێشه‌ هه‌ستیاره‌کان ده‌ستگیر و زیندانی ده‌کرێت. کاک مه‌سعود ده‌شڵێت شتێکی شاراوه‌ نییه‌ میدیا ده‌وڵه‌تیه‌کان ئامانجێکی شاره‌وه‌یان هه‌یه‌ و هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ به‌و ره‌خنانه‌ ده‌کات که‌ ئاراسته‌ی به‌شی فارسی بی بی سی ده‌کرێت له‌ شێوه‌ی رۆماڵکردنی رووداوه‌ کوردیه‌کان".

Your browser doesn’t support HTML5

Masoud Manaf