ئاسو که‌ماڵ: مه‌عقول نییه‌ کوردستان په‌ره‌وی سعودیه‌ و ئێران بکات به‌ڵام نه‌ک سوید، بریتانیا، ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی پێشکه‌وتووی تر

Aso Kamal

هه‌ر وه‌کو ده‌زانین ده‌ستوری هه‌رێمی کوره‌ستان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ بۆ پێیدا چونه‌وه‌ و لایه‌نه‌ سیکولاره‌کان سوون له‌ دژایه‌تی کردنی ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ی ئیسلام ببێته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ ده‌ستورت هه‌ریم.

ئاسو که‌ماڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سیکولار له‌ کوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵدانه‌کان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ له‌ کوردستان ده‌ستمان به‌ که‌مپێنێک کردووه‌ له‌ ژێر ناوی "به‌ڵی بۆ ده‌ستورێکی سیکولار له‌ هه‌رێمی کوردستان" که‌ ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ شاره‌ جۆراو جۆره‌کانی کوردستانه‌وه‌ وه‌کو سلێمانی، هه‌ولێر و خانه‌قین، ده‌ربه‌ند، کفری، که‌لار، هه‌ڵه‌بجه‌، چه‌مچه‌ماڵ، سۆران و قه‌ڵادزێ تێدا به‌شداری کردوون و هه‌ر وه‌ها له‌ زۆر شوێنی تر و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، به‌ڵام لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستور که‌ له‌ پێنج پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات پێکهاتووه‌ تا ئێستا مل نایه‌ن به‌م خواسته‌ی خه‌ڵک و سوورن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ی ئیسلام ببته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ ده‌ستوری هه‌رێم. کاک ئاسو هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت مه‌عقول نییه‌ کوردستان په‌یره‌وو له‌ سعودیه‌ و ئێران بکات به‌ڵام په‌یره‌وی سوید، بریتانیا و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی پێشکه‌وتووی دونیا نه‌کات. کاک ئاسو ده‌شڵێت یه‌کێتی و گۆڕان له‌ به‌رامبه‌ر ئیسامیه‌کاندا سازش ده‌که‌ن".

Your browser doesn’t support HTML5

Aso Kamal