سه‌رۆک کۆماری ئێران رۆحانی بریاره سبه‌ی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له وهوزیران و کارفه‌رمایان سه‌ردانی ئوستانی کوردستان بکات. ئاخۆ رۆحانی چی پێێه له‌م سه‌ردانه‌دا بۆ هاوڵاتیانی کورد؟
جه‌عفه‌ر کوردپوور چالاکی کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"رۆحانی یه‌کێک له سه‌رۆک کۆمارهکانه که له هه‌ل و مه‌رجێکی قهێرانیدا به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رۆک کۆماری له ئه‌ستۆ گرت وه ئه‌وه‌ش راستیه‌که خه‌ڵکی کوردستان له‌و کاته‌دا ده‌نگێکی زۆریان پێیدا وه ده‌نگی خۆیان به ئاغای رۆحانی دا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌نه‌کاندا سه‌رکه‌وێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه گه‌لی کوردیش رۆحانی وه‌ڵامی چاوه‌ڕوانیه‌کانیان بداته‌وه. کاک جه‌عفه‌ر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی زۆر له هاوڵاتیانی کوردستان باس له‌وه ده‌که‌ن که سه‌ردانه‌که‌ی رۆحانی ده‌بوایه زۆر زووتر بکردبایه. کاک جه‌عفه‌ر ده‌شڵێت ئێران که له‌گه‌ڵ دونیای نێونه‌ته‌وه‌ی ئاشت بوه‌ته‌وه، خه‌ڵکی کوردیش چاوه‌ریی ئاشتی نێوخۆیی ده‌کات، راستیه‌که‌ی ئێمه هه‌میشه له ژێر سێبه‌ری شهرداێن و مه‌ترسیه‌ک بوه بۆ سه‌ر هاوڵاتیان، جا ئه‌گه‌ر ئاغای رۆحانی بتوانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه که خه‌ڵک هه‌یانه بداته‌وه، وه‌ڵامی پشتێوانیهکانی خه‌ڵکی کوردیش بداته‌وه. به راستی ههنگاوێکی گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه بۆ ئاشتی و ئاسایشی خه‌ڵک".
Your browser doesn’t support HTML5