شێرزاد که‌مانگه‌ر: تورکیا چرای سه‌وزی وه‌رگرتووه‌ بۆ هێڕش بردنه‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌به‌رامبه‌ر تیرۆری نێونه‌ته‌وه‌ییدا راوه‌ستاوه‌

Shirzad Kamangar

هه‌ره‌ وه‌کو ده‌بینرێت باره‌که‌ له‌ باکوری کوردستان ئاڵۆزتر بوه‌ته‌وه‌، ئاخۆ ئه‌وه‌ی که‌ تورکیا ئه‌مرۆ ده‌یکات له‌ بۆمبارانکردنی بنکه‌کانی گریلاکان و ده‌ستگیرکردنه‌کان شتێکی چاوه‌روان کراوو بوو؟

PKK fighters

​شێرزاد که‌مانگه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک) له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"بێگومان ره‌وشێک که‌ ئێستا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌ تاێبه‌ت له‌ تورکیادا له‌ ئارادایه‌، ره‌وشێکی زۆر ئاڵۆزه‌ وه‌ ده‌توانێ له‌ ئاڵوگۆڕی هه‌رێمه‌که‌دا به‌ تاێبه‌ت تورکیاش بخاته‌ ناو یه‌کێک له‌و قه‌یرانانه‌ی که‌ ئێستا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ ئارادایه‌. کاک شێرزاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ڵوێسته‌کانی ئاکه‌په‌ وه‌ به‌ تاێبه‌ت ئه‌ردو‌غان له‌ دووای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ دایار بوو، له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئامه‌د و هه‌ره‌ دووایی له‌ پرسوس که‌ به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ئاکه‌په‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م هێڕشانه‌ی‌ دووایه‌ ته‌نیا سنوردار به‌ ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌ نییه‌، ئێستا که‌ چاوو لێ ده‌که‌ین ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ لای هێزه‌ هه‌رێمیه‌کانه‌وه‌، له‌ ئاستی جیهانیدا چرای سه‌وزی وه‌گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێڕش بکاته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆری نێۆنه‌ته‌وه‌یی له‌ جیهاندا خۆڕاگری هه‌ره‌ مه‌زنی نیشان داوه‌، که‌ ئه‌و راستیه‌ ده‌سه‌ڵمێنی ته‌نگاو بوون و ئاسته‌نگیه‌ک بۆ داعش و بۆ هێزی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ساز بوه‌ که‌ لێره‌دا نه‌ک هه‌ر تورکیا به‌ڵکۆ ئه‌ردوغان و پارته‌که‌ی که‌وتوونه‌ته‌ ته‌نگاسیه‌کی زۆر گه‌وره‌وه‌ وه‌ ئه‌و ته‌نگاسیه‌ بوه‌ته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا بکه‌وێته‌ ناو قوناغێکه‌وه‌ که‌ گه‌رانه‌وه‌ی بۆێ زۆر زه‌حمه‌ته‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Shirzad Kamangar