هوشیار عەبدوڵڵا باس لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی پارێزگای ئەنبار دەکات

لەوەتای 13 ی مانگی حەوتەوە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کەوا ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی بۆ ڕزگارکردنی پارێزگای ئەنبار و بە تایبەتی شاری ڕومادی ناوەندی پارێزگاکە دەسـتیپێـکردووە و هێزەکانی لەشکر و حەشدی شەعبی و پـۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی خێڵەکانی ئەنبار تیایدا بەشداری دەکەن.

هەرچەندە ڕۆژانە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەت و لایەنگرانی دەڵێن بە دەیان چەکداری داعشیان لەو شەڕانەدا کوشتووە و زیانی گەورەیان پـێـگەیاندوون، بەڵام هێشـتا بەرەوپـێشچوونێـکی ئەوتۆ بەدی نەکراوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە پـێشـهاتەکانی ئەو شەڕە دەکات.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی هوشیار عەبدوڵڵا