زۆر له شرۆڤه‌کاران له‌و بروایه‌دان ئه‌نکارا ده‌یه‌وێ له ژێر چه‌تری کامپه‌ینی دژ به داعش تۆڵه‌ی خۆێ له کورد بکاته‌وه و سه‌رکوتیان بکات.
دکتۆر کامه‌ران مه‌تین مامۆستای په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له زانکۆێ Sussex له ئینگلستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" من پێیم وایه ئامانجی ئه‌وه‌ی که بتوانن کورد سه‌رکوت بکه‌ن ره‌نگه بۆ ئه‌وان دهسکهوتنێکی ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان لایه‌نی که‌م ئه‌وه تاقی ده‌که‌نه‌وه که له راستیدا به تاک مانه‌وه‌ی خۆیان له به‌ره‌ی دژ به داعش که ئه‌مه‌ریکا رێبه‌رایه‌تی ده‌کات، ده‌یانه‌وێ کۆتایی پێی بێنن وه به بوون له گۆره‌پانی رامیاریدا له سوریا و فیشار له دژی داعش به‌ڵکو بتوانن شه‌پولی به‌هێزی جۆڵانه‌وه‌ی کوردی تا ئه‌و جێگاییه‌ی ده‌کرێ کونترۆڵ بکه‌ن. دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له ناوخۆشه‌وه، هێڕش کردن بۆ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه هه‌ستی ناسیونالیستی له ناوخۆێ تورکیا بهارۆژێنن وه بتوانن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی که بریاره به زویی له مانگی نۆڤامبر ده‌نگی ده‌نگده‌رانی زۆرتر ناسیونالیستی تورک به تاێبه‌تی له پارتی مه‌هه‌په بۆ لای خۆیان رابکێشن و به‌ڵکو ئه‌و زۆرایهتیهی که له ده‌ستیان دا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابوردوو به ده‌ست بێننه‌وه. دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت هه‌موو نیشانه‌کان وامان پێی ده‌ڵێن قورسایی هه‌ره زۆرێ ئه‌م هێڕشانه بۆ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان بوه تاکو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی".
Your browser doesn’t support HTML5