هادی سۆفیزاده‌: ده‌وڵه‌تی تورکیا نگرانی ئه‌وه‌یه‌ کورد سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسی به‌ ده‌ست هێناوه‌

Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌

زۆری له‌ شرۆڤه‌ کاران و لێکۆله‌ران باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌م قه‌یرانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ تووشی تورکیا بوه‌ تۆله‌کردنه‌وه‌ی ئه‌ردوگانه‌ له‌گه‌لی کورد و به‌ تاێبه‌ت له‌ سه‌رکه‌وتنی هه‌ده‌په‌دا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان.

هادی سۆفیزاده‌ شرۆڤه‌کار و ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا ئه‌و کۆده‌نگیه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ هیستێریکیه‌ی ئێستای ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوگان له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، واته‌ ئه‌و شکه‌سته‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا تووشی بوو ئه‌یه‌وێ به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ک له‌ رێگای نا مرۆڤایانه‌وه‌ تۆڵه‌ی ئه‌و شکه‌سته‌ بکاته‌وه‌ و ده‌نگی نه‌ژاد په‌رستانی تورک به‌ ده‌ست بێنی و به‌ڵکو له‌ ماوه‌ی که‌می داهاتوودا بتوانێ به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کاندا زاڵ بێت وه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ ده‌ست چوویان به‌ ده‌ست بێننه‌وه‌. کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کورد هه‌میشه‌ له‌ گۆره‌پانی له‌شکه‌ریدا سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌ست هێناوه‌ و له‌ گۆره‌پانی سیاسیدا که‌می هێناوه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ کورد به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ گۆره‌پانی سیاسیدا باش کاری کردووه‌ وه‌ له‌ گۆره‌پانی سوپاییدا که‌می هێناوه".‌

Your browser doesn’t support HTML5

Hadi Sofizadeh