ساڵێک تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر داگیرکردنی شه‌نگال له لایه‌ن تیروریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه که له ده‌رئه‌نجام هه‌زاران ئاواره بوون و سه‌دانیش کوێله‌ی ئیسلامیسته‌کانی داعش بوون. ئاخۆ پاش ساڵێک تا چه‌ند لایه‌نه په‌یوه‌ند داره‌کان به هانایانه‌وه گه‌یشتوون؟
سه‌لاح عارف ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به راستی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردی له لایه‌نی خۆیه‌وه کارێکی زۆر گه‌وره و باشی کرد و فریایان که‌وتن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه له توانای هه‌رێمێکی وه‌کو کوردستاندا نییه، به‌ڵکو توانای زیاتر و بنه‌مای ده‌وڵه‌تێکی ئه‌وێ. کاک سه‌لاح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رێکخراوه سڤیل و نه حکومیه‌کان NGO هاوکارێک زۆر گه‌ووره بوون بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه له ئوردوگاکان و هه‌موو شوێنه‌کانی تردا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی دوو میلیۆن خه‌ڵک له شارێکی وه‌کو دهۆکدایه تواناکان زۆر له سنور به ده‌رن. کاک سه‌لاح ده‌شڵێت ئه‌مه‌ی که ده‌کرێت گه‌وره‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی له لێمان قه‌وماوه له‌وه گه‌وره‌تره و پێداویسته‌کان زۆر گه‌وره‌یه و له توانای هه‌موو که‌سێک به‌ده‌ره و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و رۆله‌ی وا نییه که باس ئه‌کرێ".
Your browser doesn’t support HTML5