باوه‌ری وه یاخود باوه‌ر پێکردن له تیرمی سۆسیۆ- ساێکۆلوژیدا ئاماژه‌یه‌که به پێوانه‌ی بروا بوون به نیاز پاکی و رک و راستی و ره‌وایی به‌رامبه‌ر به به‌رامبه‌ره‌که‌ت، که زۆر جار ئه‌و باوه‌ریه له نێوان لایه‌نه کوردیه‌کاندا یان نییه یان زۆر که‌م ره‌نگه.
هێمن سه‌یدی لێکۆله‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی باوه‌ر به یه‌ک نه‌کردن گرفتێکه ساڵه‌هایه یه‌خه‌ی کوردی گرتووه ده‌ڵێت" من پێیم وایه به‌شێکی زۆری له که‌م ئه‌زموونی یان که‌م توانایی دیپلۆماسی کورده، که نه‌مانتوانیوه تێگه‌یشتنێکی درووستمان له دانوستاندن هه‌بێت، تێگه‌یشتنمان له هونه‌ری دیپلۆماسی هه‌بێت، له ده‌ستنیشانکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانمان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوێنه وه زۆر به هه‌ڵه پێیمان وا بوه داخوا دانوستاندن ئه‌وه‌یه که من بتوانم ویسته‌کانی خۆم به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌رم بسه‌پێنم. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کارێکی به‌د نییه که دوو لایه‌ن پێکه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌ر ئایدیۆلۆژی، له‌سه‌ر پاره و زۆر شتان کێشه‌یان هه‌بێت، من له‌وه‌دا گله‌ییان لێ ناکه‌م، ئه‌وه کارێکی زۆر ئاساییه، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه( به یه‌کتر بێ متمانه‌ن) بروایان به یه‌ک نییه و له یه‌ک دڵنیا نیین و له راستیدا به جۆرێک به خۆیان بێ (متمانه‌ن) پێیان وایه ده‌چنه سه‌ر مێزێک ده‌دۆرێن. وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌رزی و نزمی له هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیدا تا چه‌ند له‌و کاره‌دا رۆڵی هه‌یه ده‌ڵی بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه باوه‌رمان به خۆمان هه‌با، ئه‌گه‌ر زانیمان نه‌ته‌وه‌ییه‌کی 40 میلیۆنین، بێگومان به متمانه‌یه‌کی زیاتره‌وه، به متمانه زیاترێکی به خۆیه‌وه، به متمانیه‌کی زیاتر به لایه‌نی به‌رامبه‌رمانه‌وه ده‌هاتینه دانوستاندن، ده‌شڵێت نموونه‌ی کاره‌ساتی دووای کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌نده‌ق لێدان بوو، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئێمه خۆمان وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک په‌سه‌ند نییه".
Your browser doesn’t support HTML5