تورکیا پتر له هه‌فته‌یه‌که هێڕشه ئاسمانیه‌کانی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌ر وا به‌رده‌وامه له ده‌مێکدا تورکیا ده‌ڵێت گوایه شه‌ری داعش ده‌کات. ترسێکی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شهر پرۆسه‌کانی ئاشتی کۆتایی پێیان بێت.
زوبێر ئاێدار ئه‌ندامی کونسهیا کۆما جڤاکن کوردستان KCK له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دانۆستاندنهکان کۆتایی پێی نه‌هاتوه، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان له مانگی ئازار وت‌و وێژه‌کانی ههڵگهراند و ووتی وت‌و وێژکردن نییه، ماف نییه، کۆمیته‌ی چاو‌دێر نییه و پرسێکی کوردیش نییه و به‌م جۆره پرۆسه‌که کۆتایی پێیهات. کاک زوبێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئێمه وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادی ده‌مانه‌وه‌ی به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه کار بکه‌ین، وه به جیهان بڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌م کێشه‌یه له رێگای سیاسیی، دیپلۆماسی و ئاشتیانه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا بریاری شه‌ری داوه و ئێمه‌ش ناچارین له خۆمان به‌رگری بکه‌ین. کاک زوبێر ده‌شڵێت هه‌لویستی یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان لاوازه و ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لا هه‌وڵ بده‌ن نه‌ک ته‌نها لایه‌نی تورکی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو بهێنه سه‌ر مێزی دانوستاندن. کاک زوبێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئێمه له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا. له کۆشکی سپی و له کۆنگریس داوا کارین له کێشه‌ی کوردا، به تایبه‌تی له باکور رۆڵێکی ئاشتیانه ببینن و هه‌ر به‌و جۆره له‌گه‌ڵ تورک‌دا دیالۆگیان هه‌یه له‌گه‌ڵ کوردیش‌دا دیالۆگیان هه‌بێت".
Your browser doesn’t support HTML5