کۆمپانیه‌یه‌کی ووزه‌ی ژاپونی له رۆژی سێشه‌ممه به پێی پێوانه‌یه‌کی نوێ ئاسایشی پاش کاره‌ساته‌که‌ی فۆکۆشیما له ساڵی 2011 ده‌ستیکردوه‌ته‌وه به به‌رنامه‌ی ناو‌کی .
کۆمپانیای ئه‌لنتریکی کیۆشۆ ووتی وا چاوه‌روان ده‌که‌ن ریئکته‌ری ده‌زگای ناو‌کی سیندای له رۆژی هه‌ینی ووزه به ده‌ست بهێنی و له مانگی ئاێینده‌دا به گشتی بکه‌وێته کار.
ده‌زگای ناو‌کی ژاپۆن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه داخراوه بۆ پشکنین و پێداچوونه‌وه‌به دام و ده‌زگاکه له رووی ئاسایشیه‌وه.
حکومه‌ت به نیازه له هێنانه‌وه‌ی به ده‌ستهێنانی ووزه‌ی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی 20% ئه‌لنتریکی وڵاته‌که تا ساڵی 2030 ، به‌ڵام پیویستی بوو به سووته‌مه‌نی هاوه‌رده له‌و کاته‌ی ده‌زگاکانی ناو‌کی داخرابوون.
زۆربه‌ی هاووڵاتیانی ژاپونی دژ به هێنانه‌وه‌ی ریئکته‌ره‌کانی ناوکیدان .