سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ تورکیا دووا ده‌خرێت

محمدجواد ظریف وزیر امور خارجه ایران - ۲۴ تیر ۱۳۹۴

سه‌ردانی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریف بۆ تورکیا که‌ بریار بوو باسی شه‌ری سوریا بکات دووا خرا.

کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی تورکیا له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ووتیان کاربه‌ده‌سته‌که‌ هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی تری له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.

تورکیا و ئێران هه‌ردوو یارمه‌تی لایه‌نی دژ به‌ یه‌ک ده‌ده‌‌ن له‌ شه‌ره‌کانی سوریا و یه‌مه‌ن دا به‌ڵام به‌ هوێ پێداویستیه‌ ئابوریه‌کانیان، په‌یوه‌ندیه‌کانیان هه‌ر وا به‌رده‌وامه‌.

تورکیا له‌م هه‌فتانه‌ دووایه‌دا به‌شدار بوونی له‌ شه‌ری ناوخۆێ سوریادا چڕترکردوه‌ته‌وه و داوای ناوچه‌یه‌کی پاراستراوو ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی فیشار له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوه‌کان که‌ شه‌ری سه‌رۆک بشار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن و هاو په‌یمانێکی نزدیکی ئئێرانه‌ که‌م بکاته‌وه‌‌ .

ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ئیسنا له‌ زاری کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ بریاره‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م کاته‌دا نه‌ گونجاو بوه‌.