تهلیفزیۆنی ده‌وله‌تی یۆنان وێنه‌کانی پۆلیسی یۆنانی له دوورگه‌ی کۆس پێشان داوه که ئاگر کوژینه‌وه و دۆنکیشووت دژ به کۆچبه‌ران به کار هێناوون له ده‌مێکدا له ناو ستادیۆمێکدا بۆ کاغه‌زه‌کانی کۆچبه‌ری چاوه‌روانیان ده‌کرد.
پێکدادانه‌که له نێوان پۆلیس و کۆچبه‌ران هه‌ر رۆژێک پاش ئه‌وه بوه پۆلیسیکی یۆنانی له‌سه‌ر دوورگه‌که له‌سه‌ر کاره‌که‌ی سڕ کرابوو به هۆێ ئه‌وه‌ی به چاقوو هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو له پیاوێک که میدیاکان به کۆچبه‌رێکی پاکستانی ناساندویانه و زلله‌یه‌کی لێ داوه.
کۆس یه‌کێک له‌و دوورگانه‌یه که له‌م هه‌فتانه‌ی دوواییه‌دا کۆچبه‌رانێکی زۆر روویان لێ کردوون و بارێک له‌وێ درووست بوه که ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به شه‌رمه‌زاری ناوی ده‌بات.