هاووڵاتیانی خانەقین ساڵەهایە وەکو هەندی لە شارەکانی تری کوردستان بە دەم جۆرەها کێشە و گرفتەوە دەناڵن. رۆژی هەێنی هاووڵاتیانی ئەو شارە بۆ بێزاری دەربرین خۆپێشاندانێکیان ئەنجام دا و داخوازیەکانیان لە بەیاننامەیەکدا ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەکان کرد.
ئەمیر خانەقینی یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت"لە راستیدا بە هۆێ تەڵەکەبوونی ئەو کێشانەی رووبەروی هاوڵاتیان بوەتەوە، دوێنی لە گۆرەپانی کرندی بانگەشەمان کرد بۆ خۆپێشاندانێک کە خۆشبەختانە ژمارەیەکی زۆری بەرچاو لە چین و توێژەکانی خەڵکی خانەقین و بە تاێبەت گەنجان بە پیر بانگەشەکەوە هاتن و لە خۆپێشاندانەکەدا بەشداریان کرد. کاک ئەمیر سەبارەت بە داخوازیەکانیان دەڵێت ئێمە لە پێشدا لە دژی گەندەڵی کارمان کردووە، داوای چاکسازیمان کردووە لە شاری خانەقین، داوای گۆرانکاری لە بەرێوەبەرایەتی( ئیدارەیی) شاری خانەقین، چونکە زۆربەی بەرێوەبەرەکانی فەرەتر لە 12 ساڵە فەرمانرەوایی دەکەن، کە بەشێکیان بە گەندەڵیەوە تێگڵاوون و بەشێکیان کارا نیین و نەیانتوانیوە خزمەتی هاووڵاتیانی شارەکە بکەن. کاک ئەمیر هەر سەبارەت بە داخوازیەکان دەڵی، بە کاراکردنی داواکاری گشتی، دەست لە کار کێشانەوەی فەرماندار(قائیمقام) ی خانەقین، هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین، کردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان وە ئەو بەرپرسانە وە یاخود ئەو کەسانەی لە کارەکانیان شکەستیان هێناوە دەبێ دادگایی بکرێن".
Your browser doesn’t support HTML5