ئەیاد کەرکوکی: ئەو بەرپرسانەی لە خۆپێشاندانەکاندا زەرەرمەندن رێگری لە داخوازیەکانمان دەکە

Ayad Kirkuki


کە هاووڵاتیان دەرژێنە خیابانەکان و تۆڕەیی خۆیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە رێگای رێپێوان و خۆپێشاندان دەر دەبڕن، بێگومان لە پێناو کۆمەڵێک داخوازیدایە. هاووڵاتیانی خانەقین بۆ ئەو کۆمەڵە داخوازیانە ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر خۆپێشاندانەکانیان بەردەوامن، ئاخۆ کەسێک وە یاخود لایەنێک هاتوەتە پێشەوە بۆ وەڵامدانی داخوازیەکانیان؟

Hama Hussam. Khanaqin

ئەیاد کەرکوکی راگەیاندکار لە شاری خانەقین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت"شاری خانەقین وەکو شارەکانی تری عێراق و هەرێمی کوردستان ئەوە بۆ ماوەیەکی زۆرە خۆپێشاندان لەسەر شەقام دەکات، بەڵام هەتاکو ئێستا هیچ لایەنێک و هیچ بەرپرسێک نەهاتووە بۆ ئەوەی بڵێ ئەو خۆپێشاندەرانەی کە لە شاری خانەقین دا درچوون، بۆ چی دەرچوون و داواکاریەکانیان چیە و هیچ لە بەرپرسانی ئەو شارە نەهاتوونەتە پێشەوە.

Khanaqin. Xaneqin

کاک ئەیاد هەر وەها دەڵێت ئێمە وەکو بەشێک لە ناوچە دابڕاوەکان دەنگ و داخوازیەکانی خۆمان لە پێشدا ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووین و پاشان حکومەتی ناوەند بۆ ئەوەی ئاورێک لە شاری خانەقین بدەنەوە، وە هەرێمی کوردستان تا ماوەیەک زۆر خزمەتی کردووە، بەڵام بەم قەیرانە داراییە هیچی پێ ناکرێ و پێویستیمان بە نووسینگەیەکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە لە شاری خانەقین بۆ ئەوەی لە رێگایەوە کێشە و گیروگرفتەکان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت. کاک ئەیاد دەشڵێت ئەو بەرپرسانەی کە لەم خۆپێشاندانە چەند رۆژەی خیابانیدا زەرەرمەندن ئەوانەن رێگری لە داخوازیەکانمان دەکەن و تەنات هەڕەشە لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکانیشیان کردوون وە هەر دوێنی مەحەمەد حیسام یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە هێڕشی کرایە سەر و بریندار کرا و ئێمە چەندین جار هەڕەشەمان لێکراوە و هەر لەبەر ئەوە لە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندارەکان و کۆمەڵگاێ نێونەتەوەیی داوا دەکین بە هانامانەوە بێن لەبەر ئەوەی ژیانمان لە مەترسی دایە".

Your browser doesn’t support HTML5

Ayad Kirkuki