دەمێکە تەنگەژەی سەرۆکایەتی یەخەی هەرێم و باشوری کوردستانی گرتووە و دەست رەسی وورد بە دەنگ و باسەکان زۆر جار کارێکی وا ئاسان نەبوە. ئاخۆ میدیاکانی هەرێمی کوردستان جۆن ئەم بابەتە هەستیارەیان رۆماڵ کردوون؟
ئەحمەد میرە سەرنووسەری گۆڤاری لڤین پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی ئەمەریکا دەڵێت"مدیا لە هەموو پرسەکان بە یەک شێوە لەگەڵیاندا سەودا دەکات، لەبەر ئەوەی میدیا لە هەرێمی کقردستان میدیایەکی پرۆفیشناڵ نییە و بە پێی ئایدیۆلۆژیا تاکە سیاسیەکان دابەش بوە، بۆیە کاتێک قسە لەسەر میدیای کوردی لە باشوری کوردستان ئەکەیت ناتوانی وەک یەک سەیری میدیا بکەیت و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەیت، بەڵام میدیا(اهلی) تا ئەندازەیەکی دیاریکراوو بە یەک دووری لە هەموو پارتە سیاسیەکانەوە نزدیک بێت و هەڵویستی خۆێ بخاتە روو. کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت لە پرسێک وەک پرسی سەرۆکایەتی هەرێم هیچ میدیایەک لە باشوری کوردستان بێ لایەن نەبوە، بەڵکو لایەنگییریەکی ئاشکرای هەیە کە هەندێکیان پشتێوانی لە مانەوەی بارزانی دەکەن وە هەوڵ و رووماڵەکانیان لەسەر ئەو بنەمایە داڕشتووە وە بەشێکی تریشیان دژی دانانەوەی بارزانی دان بۆیە ئەبینین رووماڵی هەواڵەکانیان و کارکردنیان بەو ئاراستەیەدایە. کاک ئەحمەد دەشڵێت ئەگەر سەیری لاپەرەکانی یوتوپ و فەیس بووک بکەین لە باشوری کوردستان ئەبینین لە لایەن هێزە سیاسیەکانەوە ئاراستە ئەکرێن و ئەو گەنجانە بە کار ئەهێنرێن بۆ شکاندنی بەرانبەر وە یاخود بە کار ئەهێنرێ بۆ گەیاندنی زانیاری سیخوری بۆ لێدان لە لایەنێکی دیاریکراوو".
Your browser doesn’t support HTML5