هەر وەکو ژمارەیەک لە شروڤەکاران باس دەکەن باری تورکیاش لەوەی جیهانی عەرەب زۆر باشتر نییە پاش هەڵوەشانەوەی پرۆسەکانی ئاشتی و دەستپێکردنەوەی شەر دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان و گەلی کورد لە باکور. ئەم شەرەی گوایە ئەردوگان هەڵیگیرساندووە، ئاخۆ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا یارمەتی ئاکەپە دەدات؟
ناسر باباخانی مامۆستای زانکۆ و رۆژنامەنووس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " نەخشەی سیاسی ئەمرۆێ تورکیا بەرەو تێکچەندراووی وە یاخود ئاڵۆزی سەێر دەروا وە ئەگەر بگەرێنەوە هەڵبژاردنەکانی پێشووتر، پارتی ئاکەپە نەیتوانی ئەو دەنگەی کە پێویستە وەک تاکە پارتی دەسەڵاتدار حکومەت پێکبێنێ، لەو دەمەرا ئەوان چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد هەدەپە نەتوانی ئەو بەربەستە بشکێنی و لە 10% تێپەرکا و بچێتە ناو حکومەتەوە، پێیان وابوو دەیانتوانی بەو شێوە یاسای بنەرەتی بگۆرن و ئەو شێوەی کە هەندێ شرۆڤەکار بە سوڵتانیزمی نوێ نێوی دەبەن پیادە بکا. بەڵام ئەوەیان کە بۆ نەچووە سەر، هەندێ لە شرۆڤەکاران بڕوایان لەسەر ئەوەیە هەر لە رۆژی یەکمەوە پێشبینی ئەوە دەکرا کە ئەمە شتێکی فۆرمالتیە و لە بناغەدا ئامانجیان ئەوەیە هەڵبژاردنی پێش کات سەر لە نوێ بکەنەوە. کاک ناسر هەر وەها دەڵی ئێستاکە دیالۆگێک لە گۆرێدایە ئەو دەنگانەی کە لە ئاک پارتی هەڵگەرابونەوە و روویان لە مەهەپە کردبوو بەو شێوە نیشان بدا بە لایەنگیرەکانی خۆێ کە بەڵێ ئێمە دژی ئەوانین وە ئەو کوردانە بە تیروریست ناوزەد دەکەین وە سەر لە نوێ ئەو 30 دەنگە بۆ خوێ بگەرنێتەوە وە سیناریۆێ یەک دەستکردنی حکومەت بخاتەوە کار. سەبارەت بەوەی ئیتر ئەوروپا وە یاخود ئەمەریکا بروا بەوە دەکەن کە ئەردوگان لە راستیدا شەری تیرۆریسم دەکات لە کاتێکدا شرۆڤەکاران باس لەوە دەکەن ئەردوگان چاوی لە داعش نووقاندووە، دەلێت،ئەگەر لە رووداوەکانی کۆبانی دا بگرین هەتا گەیشتوێنەتە ئێرە و ئێستاش کاردانەوەکانی وڵاتانی ئەوروپایی بە تاێبەت سوید و بەلژیک لە بارەی ئەو کێشەوە کە دەیانەوێ ناوبژی بکەن وە یاخود پەکەکە داوای کردووە ئەمەریکا بێتە سەر هێڵ، پێیم وا نییە بەو شێوەیەی وەک جاران. پەکەکەی ئێستا لەگەڵ پەکەکەی جاران تەنانەت لە باری نیزامی، لەشکەریەوە یەک نیین، کە توانیویانە زۆر کاریگەرتر بن، وە من لەو بروایەدام ئەگەر پەکەکە بیەوێ دڵنیاتان دەکەمەوە بۆێ هەیە ناوچانێکی زۆر ئازاد بکات وە ئێستا ئەو پۆتانسیەلە لە نێۆ خودی باکوری کوردستاندا هەیە".
Your browser doesn’t support HTML5