لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی دیمۆکراسی لە جیهان بەرەو پتەوکردنی سیستمی پەرلەمانی هەنگاو دەنێن و خۆ دوورخستنەوە لە فەرمانرەوایی تاکە کەسی، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردوگان تازە تازە لە هەوڵی پتەوکردنی فەرمارەوایی و دەسەلاتی تاکە کەسیدایە. ئاخۆ هۆێ چیە ئەردوگان بە پێچەوانەی ئەو شەپۆلە هەنگاو دەنێت؟
حاتم مەنبەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەردوگان دوو رۆڵ دەگێڕێ، یەکێک رچە شکێنەی کرد لەوەیدا سیستمی تورکیا لە چنگ ژنراڵ و کە سی باڵادەستی شاراوەی پشت دەسەڵات دەربێنی، کە بە بروای من ئەمە لە مێژوودا بۆ ئەردوگان ئەنووسرێتەوە کە کەسێک بوو جورئەتی ئەوەی هەبوو کە پێی بنێتە ئەم مەیدانەوە، بەڵام هاوکات ئەمە بە دەسکەوتێک بۆ خۆێ دەزانی کە جێ گورکی لەگەڵ ئەوان بکات کە لە مێژووی سێ ساڵی دووای کاری ئەردوگاندا ئەمە بە زەقی دەبینرێ کە ئەو ئەگەر ئەرتش و ژنراڵی لابردووە ئەیەوێ ئەو دەسەڵاتە لە دەستی خۆێ بمێنێتەوە وە لە جێگەی ئەوان کەسی باڵا دەستی ناو سیستمی تورکیا بێت، بەڵام بە باشی بۆێ نەوچوەتە پێش. سەبارەت بە کاریگەری ئەو شەرەی ئەردوگان کە لە دژی کورد هەڵیگیرساندووە و لە رووی ئابوریەوە لە سەر تورکیا بە چەند دەکەوێت دەلێت ئابوری و گەشەکردن گرێدراووی ئاسایشێکی راستەقینەیە و سەرمایەگوزاریش لەسەر ئەو ئاسایشە راوەستاوە، بەڵام ئەم کارانەی ئەردوگان دەیکات هەمان ئەو کارانەیە لە پێشدا یەڵماز و چیلەر و کەسانی تر لە دەیەکانی نەوەدا لەگەڵ کورد کردیان کە بوە هۆێ داڕمانی ئابوری".
Your browser doesn’t support HTML5