لایەنەکانی هەرێم بە شێوەی جیاواز باس لە دواخستنی کۆبونەوەی 5 قۆڵی دەکەن

لایەنەكان زانیاری جیاواز دەدەن لەسەر دواخستنی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان ئەگەرچی پێشتر وا ڕاگەیەنرابوو كە یەكێتی نیشتمانی داوای دواخستنی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكەی ئەمڕۆی كردووە.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، چوار لایەنەكە پەیوەندییان بە دكتۆر فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمەوە کردووە کەسەرپەرشتیاری كۆبونەوەكانە و داوای دواخستنی كۆبونەوەكەیان كردووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان: چوار لایەنەكە داوای دواخستنی كۆبونەوەكەیان كرد.

كۆمەڵی ئیسلامی: یەكێتی داوای دواخستنی كۆبونەوەكەی كرد

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان: ئێمە داوامان نەكردووە و هەمووان بووین.

لای خۆیەوە ڕێبوار حەمەد وتەبێژی فەرمی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ڕەتی دەكاتەوە ئەوان خواستی دواخستنی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكانیان هەبوبێت دەڵێت لەسەر داوای یەكێتی نیشتمانی كوردستانئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ دواخراوە.

لەبەرامبەردا یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕەتی دەكاتەوە ئەوان پێشنیاری دواخستنی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكانیان هەبوبێت.

سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانكاری ئەو حیزبە دەڵێت یەکێتی داوای دواخستنی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكانی نەكردووە، خۆ ئەگەر بابەت ئەوەیە كەیەكێتی داوای كردووە خوا دەكات دەگەینە ئەنجامێكی باش وەک دەڵێت " ئەو شەرەفە با هەمووی بۆ یەكێتی بێت."

لە 19ی مانگی هەشتەوە كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان لەنێوان (پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی) لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت بەڵام تائێستا لەوبارەیەوە نەگەیشتونەتە ئەنجام.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەی ژیار محەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی هۆکار و جیاوازی ڕاکان لەسەر دواخستنی کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکانی هەرێمی کوردستان