بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی باسی زیندانی نهێنی و ئەو گەنج و خێزانانە دەكات كەچوونەتە ناو داعشەوە

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەڵێت لەسنوری سلێمانیدا ئەو كەسانەی لەڕابردوودا چونەتە ناو ڕیزەكانی داعش ناگه‌نە (70-75) كەس و (10-15)كەس لەوانە بەخێزانەوە ڕۆیشتونەتە ناو داعش بەڵام نیوەی ئەو ژمارەیە گەڕاونەتەوە و ده‌زگای ئاسایش بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا کردوون.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەڵێت نەک تەنها لەسنوری سلێمانی بەڵکو لەهەموو شوێنەكانی تری كوردستان و لە وڵاتانی ئەوروپاشەوە خەڵك چۆنه‌ته‌ ناو داعشەوە و ده‌شڵێت مەرج نییە خه‌ڵکی ئیسلامی بن. ئەو گەنجانەی كە دەڕۆن لەهەموو لایەنەكانن و تەنانەت بێ‌ لایەنیشی تێدایە، وه‌ک ده‌ڵێت "خەڵكی عه‌لمانیشی تێداهەیە كە بیری توندڕەوی جیهادی هەیە."

عەمید حەسەن دەڵێت "لە بۆنە و مەڕاسیمەكاندا خەڵكی خۆمان بەشێوەیەكی چڕ بەجلی مەدەنی لەشوێنەكاندا بڵاودەكەینەوە تا پێش وەخت زانیاری كۆبكەنەوە، بۆنە و مەڕاسیمەكان لەخەڵك تێكنەچن، تەنانەت لەناو كەمپی ئاوارەكانیشدا ئەم خەڵكە مەدەنیانەمان داناون بۆ پاراستنی سەر و گیانی و ماڵی هاووڵاتیان."

دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان لە سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایش.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ حەسەن نوری