کەریم عەلی ئاغا باس لە شەڕی بێجی دەکات

هەتا ئێسـتا هێزەکانی حکومەتی عێراق نەیانتوانیوە چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی بێجی باکوری پارێزگای سەڵاحەدین وەدەرنێن.

هەندێـک لە کاربەدەسـتانی خۆجێی شارۆچکەکە ڕەخنە لە حکومەت دەگرن و دەڵێن وەکو پـێویست هێزی پشـتیوانی نەناردووە.

کەریم عەلی ئاغا جێگری یەکەمی پارێزگای دیالە لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا هۆکاری مانەوەی داعش لە بێجی گەڕاندەوە بۆ زۆری ئەو چەکانەی داعش کاتی خۆی لە شاری موسڵ و هەروەها لەو ماوەیەی پـێشوو لە شاری ڕومادی دەسـتی بەسەردا گرتن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ کەریم عەلی ئاغا