بەلای زۆرێک لە شیکەرەوە و چاودێری سیاسییەوە ئەم قەیرانانەی هەروادێ و ڕوو لە زیادبوون و ئاڵۆزی زۆرترن لە هەرێمی کوردستانی عێراق چاوەڕوانکراوبوون و هەروەهاش بە بەرەنجامی کەڵەکە بوونی کێشەو گرفتەکانی چەندان ساڵ لەمەوبەری هەرێمی کوردستان ناودێری دەکەن.
هۆزان مەحمود، نوسەر و لێكۆڵەر هاوڕایە و دەڵێت لەوەتای پیکهێنانی هەرێمی کوردستان و لە سەرەتای دروست بوونی لایەنە سیاسیەکانیشەوە بەردەوام خەریکی بەرهەمهێنانی قەیران بوون لە نێوان خۆیان و لە ناو حکومەت و لە ناو پەرلەمانیشدا و دەشڵێت یەکێک لەو شتانەی بەردەوام لایەنە سیاسیەکان حکومەت فەرامۆشیان کردووە جێبەجێکردنی داواکانی خەڵک بووە.
هۆزان مەحمود ئاماژەش بەوە دەکات بەردەوام لە هەرێمی کوردستانی عیراق و لەناو حیزبە سیاسیەکاندا پرەنسیپی سەرۆکی پێویست کار دەکات و وەک کولتوری لێهاتووە و دەڵێت ئەم دیاردەیەش تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستاندا زۆر ڕەنگی داوەتەوە لە نەخشەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا و هەمیشەش شتێک هەیە لە سیاسەتی کوردیدا نادیار و ناڕۆشنە.
بەڵین ساڵح وتووێژی کەگەڵ هۆزان مەحمود، نوسەر و لێکۆڵەر کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5