ماوەیەكە بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان دەستی بە ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە كردووە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە ئاڵۆزانەی كە بەرۆكی حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان گرتووە و سەرەدانی بارەگای هەر یەكە لە حیزبەكانی باشووری كوردستان دەكەن و پێیان وایە دەتوانن هەموو حیزبەكان لە یەكتر نزیك بكەنەوە و كێشەكانی نێوان چارەسەر بكەن.
لەم بارەیەوە عەبدوڵڵا وەرتێ وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند بۆ هێوركردنەوەی ئەم بارۆدوخە بزوتنەوەی ئیسلامی بەرنامەیەكی هەیە كە لە چەند خاڵێك پێكهاتووە و پێی وایە دەتوانێت چارەسەری گرژی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بكات.
بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان خاوەنی تەنها تاكە كۆرسیەكی پەرلەمانی كوردستانە .
وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان ووتی" راستە بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان تەنها خاوەنی یەك كۆرسیە لە پەرلەمان بەڵام ئێمە خەباتی چەكداریمان كردووە .
عەبدوڵڵا وەرتێ هەروەها وتی" لەگەڵ هەریەكە لە گۆران و پارتی دانیشتنمان ئەنجامداوە و ئۆمێدی چارەسەری ئالۆزیەكانی نێوانیان هەیە كە بەم كۆتاییە پەرەی سەندبوو یەكەم هەنگاویش كە پێشنیارمان كردووە ئەوەیە پێویستە شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان پارتی و گۆڕان بوەستێنرێت و كۆتایی پێ بێت و ئەوانیش بە خوشحاڵیەوە گوێـیان لێ گرتووین و خوشیان كەمێك نەرمی دەنوێنن چونكە دەزانن ئەم بارۆدوخەی ئیستا كە رووبەرۆی هەرێمی كوردستان بووتەوە هەر پێنج حیزبە سەرەكیەكەی كوردستان دروستیان كردووە."
Your browser doesn’t support HTML5