ئەوەی روونە باری تورکیا بە هۆێ تەقینەوەکانی ئەم دووایانەدا چ لە سروش وە یاخود ئەنکارا ئاڵۆزتر و گرژتر بوەتەوە، ئاخۆ ئەم جۆرە گرژی و ئالۆزیە چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا؟
رۆژنامەوان مەسعود مەناف لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" راستیەکەی ئەو بارەی ک ئێستا بە هۆێ تەقینەوەکانەوە هاتووەتە پێش کاریگەریەکی زۆر نەرێنی و نیگەتیڤانەی لەسەر بیرورای گشتی و کەش و بای هەڵبژاردنەکانیشی کردووە، ئەوەیە پارتی دیموکراتیکی گەلان ناچار بوە 80 – 90 % کۆبونەوە جەماوەریەکانی هەڵبوەشێنێتەوە. کاک مەسعود هەر وەها دەڵێت سەرەرای ئەوەی ئەردوگان و ئاکەپە زۆری لە دەزگاکانی میدیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار هێناوون، بەلام هەدەپە توانیوەتی لە رێگای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بانگەشەکانی ئاکەپە و ئەردوگان پۆچەڵ بکاتەوە. کاک مەسعود دەشڵێت من پێیم وا نییە کەس باوەر بەوە بکات هاوکات سێ، چوار لایەن کە تەوا دژ بە یەکن بە ووتنێکی پارادۆکساڵی ئەردۆگان کە بڵێ داعش و ئیستخباراتی سوریا و جار دەڵی هەدەپە و پەکەکە کۆبۆنەوە و رێپێوانی خۆیان بتەقێننەوە و خەڵکی خۆیان بکوژن و لەولاش داوودئۆغڵۆ ئەوە قسانە دووبارە دەکاتەوە، بەڵام زۆربەی شرۆڤەکاران، زۆردبەی رۆژنامەنووسانی ناوداری تورکیا و تەنانەت روژنامە نووسان و شرۆڤەکاران لە سەر ئاستێکی جیهانیدا بە جۆرێک گەمیان بەو بانگەشە نادرووستانەی ئەردوگان دێت و کەسیشم نەدیوە باوەری پێی بکەن".
Your browser doesn’t support HTML5