مرۆڤ کە تەماشای گوێ راگرتن و لێپرسینەوەکانی کۆنگریسی وڵاتە یەکگرتووەکان دەکات، بە تاێبەتی دەرکەوتنی ئەم دووایەی هیلری کلینتن وەزیری پێشووی دەرەوەی وڵاتەکەگرتووەکان و کاندیدی دیمۆکراتەکان بۆ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا، بۆێ دەردەکەوێت تا چەند یاسا ئەو دەسەڵاتەی هەیە کە هەر لە سەرۆک کۆمارەوە بگرە تاکو بچووکترین کەس لە بەرامبەرێدا چەند لاواز و بێ دەسەڵاتن. ئایا سەرانی کورد، رێبەرانی کورد، رامیار زانانی کورد ئەو شتانە دەبینن؟
قادر رەزگەیی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەگەر لە راستیدا ئێمە بێن بەرواووردی سیستیم سیاسی و دام و دەزگاکان لە نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستاندا بکەین، جیاوازیەکی گەورە دەبینین، بەڵام سیستمی سیاسی لە ئەمەریکا سیستمێکی سەرۆکایەتیە و دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی رەها بوونی هەیە و هەموو دەسەڵاتەکان لە یەک جیا کراونەتەوە و دەسەڵاتەکانی کۆنگریس هەم لە رووی سیاسی، لێپێچینەوە، یاسایی و هەم لە رووی سانسۆر بوونەوە دەسەڵاتەکانی بە پێی یاسا دەست نووس کراوون و جیا کراونەتەوە و دەسەڵاتەکانن لەوێ دیاری کراوون. کاک قادر هەر وەها دەڵێت جیاوازیەکی گەورە دەبینرێت لە نێوان چۆنیەتی سەودا کردنی پەرلەمان لەگەڵ دام و دەزگای جێ بە جێ کردن، چ سەرۆکی دەوڵەت لە لایەک بێ و سەرۆکی حکومەت لە لایەکی کە بێ وە چ سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێ بە جێ کردن لە یەک کەسدا کۆ ببێتەوە. کاک قادر هەر وەها دەڵی ئێمە دەکرێ لە وڵاتانی دیمۆکراسی کەڵک وەرگرین، لە چەسپاندنی پرینسیپەکانی دیمۆکراسی و ئێمەش تا رادەیەکی کەم ئەزمونمان لەو وڵاتانەدا وەرگرتووە بەڵام ئێمە کاتی زۆرمان پێویستە و جۆگرافیای سیاسی هەرێمی کوردستان زۆر بەر تەسک و جیاوازترە تاکو وڵاتانی تر. کاک قادر دەشڵێت ئەوانەی فەرمان رەواییان پێی کردوون هەموویان کەرەستەی فەرمانرەواییان نەبوە و بە پێی پێوەری پسپۆری جیا جیا دانەنراوون و لە هەندێ لە قۆناغەکانیشدا راوێژیانیش لەگەڵ نەکراوە".
Your browser doesn’t support HTML5