لە کاتێکدا کە دەگوترێت شاندێکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی بەغدا دەکات بۆ وتووێژ و دانوستاندن لەسەر کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێردا پرسیار زۆرن لەسەر ئەگەر و نەگەرەکانی مانەوەی زەمینەی هاوبەش لە نێوانیاندا.
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت پێشتر هەوڵێک هەبووە کە حکومەتی فێدرالی و حکومەتی هەرێم پێکەوە دابنیشن و حکومەتی هەرێم ئەو پێشنیازەی ڕەت نەکردۆتەوە و ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ دانیشتن و باسکردنی کێشەکان و بە تایبەتیش کێشەی نەوت.
هەندێک لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن لەم هەلومەرجە سیاسیەی ئێستای هەرێمی کوردستاندا چوونی ئەم شاندە بۆ بەغدا و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدادا، ئەوا ئەو ڕێککەوتنە ڕەوایی نابێت.
بەڕێز عەبدوڵا دەڵێت بێگومان گەر شاندێک لەم بارودۆخەدا بچێتە بەغدا بەبێ ئەوەی کێشەکانی ناوخۆی هەرێم چارەسەرکرابن بە تایبەتیش کێشەی پەرلەمان و حکومەت ئەوا وەک دەڵێت لەو بڕوایەدا نییە شاندەکە بتوانێت لە کۆبوونەوەکانی بەغدادا ئەنجامی باشی هەبێت.
بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئارێز عەبدوڵا کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5