پاش ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق وەزیرانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانی ئاگادارکردەوە کە چیتر بۆیان نیـیە لە نێو حکومەتەکەیدا کاربکەن، ئێسـتا دەگوترێت کەسانی دیکە وەکو بریکار کارەکانیان ڕایی دەکەن.
ئەم هەنگاوە زۆر پـرسیاری دروستکردووە، لەوانە ئایا کارێکی یاسایییە؟
لە هەموو سیستەمێـکی دیموکرات لە جیهاندا، حکومەت و ئەندامانی کابینەتی حکومەت لە لایەن پەرلەمانەوە یان بەپـێی یاسا و دەستوری ئەو وڵاتە یان ئەو هەرێمە بڕیاریان لەسەر دەدرێت. بۆیە لە هەرێمی کوردسـتان کە پەرلەمان کابینەتی حکومەت پەسەند دەکات، دەبێت هەر پەرلەمانیش بڕیاری لابردنی وەزیرێـک یان هەڵوەشاندنەوەی تەواوی کابینەتی حکومەتەکە بدات.
ئەوەی ئەمڕۆ لە هەرێمدا کراوە هیچ بڕیارێـکی فەرمی بۆ نابینرێت و تەنانەت پەرلەمانیش کە خاوەنی ئەو بڕیارەیە ئیفلیج کراوە.
ناکۆکیـیە سیاسیـیەکانی نێوان پارت و لایەنەکانی هەرێم هەرچیەک بن ئاسایییە، بەڵام پەسەند نیـیە ئەو سیستمە دیموکراسـیـیەی بە قوربانی و خوێنی ڕۆڵەی ئەو میلـلەتە هاتووەتە دی، هەڵبوەشێنرێتەوە.
پـرسیار لێرەدا، ئایا ئەمە دەرهاویشتەی ناکۆکیـیە سیاسیـیەکانە و تەنها بڕیارێـکی کاتیـیە بۆ فشارخستنی سیاسیـیە؟
ئایا تێڕوانینی ئەرێنی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەزمونی حکومڕانی کوردی ناگۆڕێت کە ڕۆژێـک لە ڕۆژان وەکو نمونەیەکی سەرکەوتوو بۆ تەواوی عێراق چاوی لێدەکرا؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
هێمن ئیسماعیل، سەر بە ڕێکخراوی NGO .
حەسەن جاف، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عێراق.
فاتح مەولەوی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە.
Your browser doesn’t support HTML5