سەرهەڵداوان لە سوریا زیندانییەکانی سەر بە حکومەت دەکەنە قەڵغانی مرۆیی

چالاکوانان ڕادەگەیەنن لە ناوچەکانی دەوروبەری پایتەختی سوریا کە بوردومانی توند دەکرێن سەرهەڵداوان لایەنگرانی حکومەتیان لەناو قەفەس بە شەقامەکاندا گێڕاوە، وەکو قەڵغانی مرۆیی دژ بە هێرشی تر لە داهاتوودا بەکاریان دەهێنن.

گرتە ڤیدیۆیەکان قەفەسە ئاسنینەکان نیشان دەدات کە لە پشتی کامیۆن دانراون و لە ڕۆژی یەکشەممە بە شەقامەکانی دومادا دەیانگێڕن. هەر قەفەسەو بەلانی کەم 6 سەربازی حکومەتی تێدایە، یان ئەو ژنانەی کە دەڵێن عەلەوین.

ئاژانسی دەنگوباسی شام کە لە لایەن چالاکوانانی دژە حکومەتەوە بەڕێوە دەبرێت ڕادەگەیەنێت بەلانی کەم 100 قەفەس بە ناوچەی دانیشتواندا بڵاو کراونەتەوە وەکو ڕێگایەک تا فشار بخەنە سەر حکومەت چی تر دوما بۆردومان نەکات. بەلانی کەم 70 کەس کە زۆربەی سڤیل کوژران پاش ئەوەی موشەکەکانی هێزەکانی حکومەت بەر بازارێک کەوت لە دوما.