یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت هەتا ئێستا لایەنەكان بۆچونەكانیان دورە بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆی لایەنەكان لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان.
یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ئاماژەی بەهەوڵی چەند لایەنێكی نێوخۆیی و عیراقی كرد بۆ نێوانگیری لایەنە سیاسیەكان لەهەرێمی كوردستان.
لەوەڵامی پرسیارێكی دەنگی ئەمریكا سەبارەت بەوەی ئایا كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان بەتەواوی بە بنبەست گەیشتووە یاخود كاتێكی دیاریكراو هەیە بۆ دەسپێكردنەوەی محەمەد ئەحمەد وتی:كاتی خۆی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان هەڵپەسێردرا بەڵام وەك وتم تائێستا زەمینەی لەبار نیە بۆ دەسپێكردنەوەی ئەو كۆبونەوانە بەڵام ئەو ڕووداوانەیپێشوتر ڕویدا بەربەستن لەبەردەم دەسپێكردنەوەی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان."
ئێستا جگە لە قەیرانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕێگری كردن لەگەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ شاری هەولێر و دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو قەیرانی ترن كە سەریهەڵداون یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت ئەگەر كۆبونەوەكان دەستی پێكردەوە دەبێت بەڕیزبەندی هەموو ئەو گرفتانە باس بكرێت"
لەدوای 20ی ئاب و كۆتایی هاتنی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم پێنج لایەنە سیاسیەكە (پارتی دیموكراتی كوردستان،یەكێتی نیشتمانی كوردستان،بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان،هەروەها كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان)چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامدا بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەڵام ڕۆژی 8ی مانگی ڕابردوو لەكۆبونەوەی پێنج لایەنە سیاسیەكە لە هۆتێل شاری جوان لە سلێمانی بڕیاری هەڵپەساردنی ئەو كۆبونەوانە بۆ كاتێكی نادیار درا.
Your browser doesn’t support HTML5