سەعید مەموزینی : داعش لە موسڵ 241 ماڵی چەکدارانی ئەفغانی و چێچنیان لە شوێنی ماڵە کوردەکان داناوە

ماوەیەكە لە شاری موسڵ لە شوێنی ئەو ماڵە كوردانەی كە موسڵ بەجێ دەهێڵن ماڵی چەكدارانی ئەفغانی و چیچانی جێگیر دەکەن. لەم بارەیەوە سەعید مەمو زینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا زانیاری زیاتری خستە ڕوو و گوت" تا ئێستا ماڵی زیاتر لە 241 چەكداری داعشی ئەفغانی و چیچانی هاتونەتە شاری موسڵ و لە شوێنی ماڵە كوردەكان دانراون".

لە لایەكی تریشەوە سیاسەتی بە عەرەب کردن بەردەوامە لە شوێنی كوردەكانی شەبەک عەرەبی لای بێجی و لای رومادی دەهێنن.

دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لەگەڵ بەڕێز مەموزینی.

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری