سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، لەهەرێمی كوردستاندا سەرەڕای هەبونی قەیرانی دارایی و قەیرانی موچە لەهەمانكاتدا قەیرانێكی یاسایی سیاسیمان هەیە كە ئەویش قەیرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە.
پیرە لەمیانی وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا باس لەچەند تەوەرێک دەكات و لەوەڵامی پرسیارێكدا کە ئایا نێوانگیری پارتی و گۆڕان دەكەن وەل یەكێتی دەڵێت "نەخێر ئێمە نێوانگیری ناكەین و بەشێكین لەچارەسەر لەنێوان عینادی گۆڕان و بوغرابونی پارتی دەمانەوێت هێڵی سێهەم هەڵبژێرین"
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەوەش دەخاتەڕوو خۆپیشاندان و سوتانی بارەگای حیزبەكان و ناڕەزایی خەڵک ئەنجامن نەک هۆكار، هۆكاری سەرەكی ئەو قەیرانانەن كەئێستا لەهەرێمی كوردستاندا هەن"
هەروەها گوتیشی سوتانی بارەگا كلتورێكە گۆڕان نەیهێناوە بۆ هەرێمی كوردستان و ئەم كلتورە پێش گۆڕان هەبووە هەڵكوتانە سەر بارەگا و سوتانی بارەگای حیزبەكان من نامەوێت بچمە وردەكاری زیاتر بەڵام دەبێت سوتانی بارەگاكان پۆلیس و دادگا كاری لەسەر بكەن چونكە ئەوە كاری ئەوانە".
دەقی وتووێژەکەی ژیار موحەمەد لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پیرە.
Your browser doesn’t support HTML5