بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی لە سوریا دەیان سیڤل دەکوژرێن

گروپێکی مافەکانی مرۆڤی سوریا ڕادەگەیەنێت گومان دەکرێت فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بەرپرس بن لە کوشتنی بەلانی کەم 23 سیڤلی سوریایی لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە درەوەی دیمەشق.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای دەڵێت ژن و منداڵیش لە نێو ئەو قوربانیانەی ڕۆژی شەممەدا بوون کە لە شارۆچکەی دوما کوژران.

ڕوسیا، حکومەتی سوریا و هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکاش هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدەن لە سوریادا، هەندێک جار لە یەک ناوچەدا.

هاوکات گروپێکی چالاکوانان دەڵێت چەکدارانی داعش 37 کرستیانی سوریاییان ئازاد کردووە کە لە مانگی 2 ڕفێندرابوون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی ئاشوری دەڵێت وتووێژ بەردەوامە بۆ ئازاد کردنی 125 کەسی تری کرستیانی سوریای.