دکتۆر بەختیار شاوەیس: مانەوەی دەسەڵاتەکان لە شوێنێکدا کاریگەری بەدی دەبێت بۆ دەرکەوتنی فەرمانرەوایی تاکانە

Dr. Bakhtiyar Shaways

پاش ئەوەی لایەنە دەرەکی و ناوخۆیەکان لە نێوانیان ئەمەریکا باسیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بە هێزی ناوەندیان دەکرد لەعێراق، ئێستاکە باس لە گواستنەوەی دەسەڵاتەکان دەکرێت لە سەرۆک وەزیران و حکومەتی ناوەندەوە بۆ ئوستانەکان وە یاخود پارێزگاکان

دکتۆر بەختیار شاوەیس ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" ئەو گواستنەوە بەشێک لە دەستور جێ بە جێ ئەکات، لەسەر بناغەی دەسەڵاتەکان بۆ ناوەند و پارێزگاکان و بەو پێیەی ئەگەر پێت و دەسەڵاتەکان لە شوێنێکدا قەتیس بکرێت کاریگەری بەدی دەبێت بۆ دەرکەوتنەوەی تاک و فەرمانرەوایی تاکانە کە عێراق ساڵانێکە پێیەوە دەناڵێنێ.

دکتۆر بەختیار هەر وەها باس لە چاکسازیەکانی عەبادی دەکات کە ئێستا مشت و مڕێکی زۆری لەسەردایە و داواکاری سیستانی لە هێشتنەوەی دەسەڵاتەکانی عەبادی پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق داوای وەرگرتنەوەی دەسەڵاتەکانی کرد.

دکتۆر بەختیار دەشڵێت لە راستیدا ئەمەریکا و وڵاتە نێۆنەتەوەییەکان لەگەڵ حکومەتێکی بە هێزێ ناوەندان. بەڵام من پێیم وایە حکومەتێکی بە هێزی ناوەند بە تاقیکردنەوە دەرکەوت سەرکەوتوو نەبوو، بە هۆێ نەبوونی گۆڕانکاری لە ماوەی 10 ساڵی رابوردوودا و دووا کەوتنی عێراق بە هۆێ بوونی گەندەڵی و تێکچوونی باری ئاسایش".

Your browser doesn’t support HTML5

Dr. Bakhtiyar Shawaes