گروپی ملیتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی هێرشه کوشنده‌کانی شه‌وی هه‌ینی پاریسی گرتۆته ئه‌ستۆ.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فرانسوا ئولاند باری نائاسایی بۆ وڵات ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها فه‌رمانی داخستنی سنووره‌کانی دا. له میانه‌ی مێزگردێکی تایبه‌تی به‌شی کوردی ده‌نگی خالد عیسا نوێنه‌ری په‌یه‌ده له فه‌ڕانسه و دکتۆر که‌مال سیدۆ به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێکخراوی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه تاوتوێی ئه‌م هێرشانه ده‌که‌ن.
دکتۆر که‌مال ڕه‌خنه له حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌گه‌رێت به‌وه‌ی که که‌مته‌رخه‌م بووه له وه‌ی باری ئاسایش به ڕژد بگرێت. هاوکات خالد عیساش ده‌ڵێت جێگای سه‌رنجه ئه‌و هێرشه له پاش ئازاد کردنی شه‌نگال و له ئێواره‌ی کۆبونه‌وه‌ی ڤیانا له‌سه‌ر سوریا ڕوویدا.
موعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م مێزگرده‌ی ئه‌نجام داوه
Your browser doesn’t support HTML5