دکتۆر فریدون مورادی: ستەمی یارسانەکان سێ بەرابەرە لە ئێران

Dr.Faraidoun Moradi دکتۆر فرێدون موورادی

رۆژی شەممە 21/11 لە شاری گۆتنبرگ لە وڵاتی سوید سیمنارێک سەبارەت بە چوونە سەرەوەی ژمارەی ئەو کوردانەی ئاێنی یارسان کە لە ئێرانەوە هەڵاتوون و روویان کردوەتە وڵاتانی دەرەوە بەرێوە چوو.

Yarsan

دکتۆر فریدون موردادی چالاکی مافەکانی مرۆڤ، کە خۆێ یەکێک لە کوردی یارسانە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە نێوان ئەو شەپۆلە زۆرەی پەنابەران کە روویان لە وڵاتانی ئەوروپایی کردووە، ئەوەی سەرنچ راکێشتر بوە، ئەو شەپولە گەورەیە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە، بە تاێبەت لە باوەرمەندانی ئاێنی یاری واتە لە ئەندامانی کۆمەڵگای یارسان کە بە داخەوە سەرەرای بوونی چەندین رێکخراوەی یارسانی ئەو هەنگاوەی کە دەبوایە بهاویشتان، نەیانهاویشتووە وە ناوەندە ئاێینیەکان لەو بارەوە زۆر پارێزکار و بێدەنگن، هەر بۆیە ئێمە وەک چالاکانی مافی مرۆڤ هەستاێن بەو سیمینارە کە بزانین هۆکاری ئەو شەپۆلەی پناخوازەکانی یارسانەکان چیە و چۆن دەکرێ یارمەتیان بدەین.

دکتۆر فریدون هەر وەها دەڵێت ئەگەر کورد ستەمی دووبەرابەی لەسەرە یەک لەبەر ئەوەی ئێرانین و دوو لەبەر ئەوەی کوردن، یارسانەکان سێ قات ستەمیان پێی ئەکرێت، یەک وەکو ئێرانی، دوو وەکو کورد و سێش وەکو یارسان، لەبەر ئەوەی ئاێنی یاری لە یاسای ئێراندا بە فەرمی نەناسراوە.

دکتۆر فریدون دەڵی وەکو یارسان تۆ مافی ئەوەت نییە لە هیچ دام و دەزگایەکی دەوڵەتیدا کار بکەیت و بگرە خوێندن لە زانکۆەکانیشدا".

Your browser doesn’t support HTML5

Dr. Faraidoun Moradi